خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراك له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا گەشەی مێشکی منداڵ باشتر دەكات

تەندروستی
11:31 - 2020-11-24

خواردنی دایك به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كاته‌ سه‌ر گه‌شه‌ی‌ كۆرپه‌ی‌ ناوسكی، دكتۆره‌ سۆزان پزیشکی نەخۆشییەکانی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمووی خانمان ده‌كات له‌ ماوه‌ی‌ دووگیانیدا ئه‌م خۆراكانه‌ بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی‌ گه‌شه‌ی‌ مێشكی منداڵه‌كه‌یان باشتر بێت.

1-خواردنی دەریایی وەکو ماسی سەلەمون لەدوای ۳ مانگی یەکەمی دووگیانی.
2-سەوزەی گەڵادار وەکو سپێناخ، وە تۆوی هەندێکیان وەکو نیسک
3-هێلکە بەتایبەت ئەگەر کوڵابێت ، چونکە هێلکەی خاو بەکتریای تیایە و زیان ئەگەیەنێت.
4-چەرەس وەکو بادەم و گوێز و گازۆ
5-ماستی دەوڵەمەند بە پڕۆتین وەکو ماستی ڕۆمانی کە بڕێکی باشیش ئایۆدینی تێدایە
6-پەنیری خاوێن و پاستێوراو کە ڕێژەیەکی باش ڤیتامین دی تێدایە
7-فاسۆلیا بڕێکی زۆر ئاسنی تێدایە بۆیە بە یەکێک لە خواردنە گرنگەکان دادەنرێت، لەگەڵ سپێناخ، هەنجیر و مریشک.
8-شیری خاوێن و پاستێوراو زۆر گرنگە بۆ تەرکیز و گەشەی مێشکی منداڵ.
9-هەندێک خۆراک وەک شلک، تەماتە، بێری، برۆکلی، گەنمەشامی، ئەڤۆکادۆ.

 دوربکەوە لە خوادنی خێرا، میوە و خواردن و خواردنەوەی ناخاوێن، خۆراکی لەقتونراو، خواردنی خاو و نەکوڵێنراو، ماسیەک ڕێژەی جیوەی بەرز بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP