ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه یه‌كێك له‌و نیشانانه‌ی له توشبووانی نه‌خۆشی نه‌خۆشی پارنكسۆن ده‌رده‌كه‌وێت دروستبوونی كڕێشه له‌سه‌ردا.
زانا به‌ریتانیه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌یه له‌نێوان كڕێشی قژ و نه‌خۆشی پارنكسۆن یه‌كێك له پزیشكه به‌شداربووه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌ڵێت" ئێمه باس له هه‌وكردنی پێستی چه‌ور ده‌كه‌ین به شێوه‌ی سادده كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی كڕێش و له حاڵه‌ته تونده‌كان واده‌كات پێستی سه‌ر سوور ببێته‌وه و هه‌ندێكجار خوێن له پێستی سه‌ر دێت و ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی نه‌خۆشی پارنكسۆنن كڕێش له‌سه‌ر پێستی سه‌ریان دروستبووه و تا ئێستاش هۆكاری ئه‌م په‌یوه‌ندیه ڕوون نییه له‌لایه‌ن زاناكان"
هه‌وكردنی چه‌وری پێستی سه‌ر نه‌خۆشییه‌كه توشی پێستی سه‌ر ده‌بێت و زۆركات هۆكاره‌كه‌ی تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان و به‌كارهێنانی درێژخایه‌تی هۆرمۆنی تستۆستیۆرۆن و ستیرۆیده‌كانه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP