هونەرمەند ئەمیر حەسەن دوای ٥ ساڵ وەستان لە
کاری هونەری نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی بگەڕێوە بڵاودەکاتەوە.
هونەرمەندی ناسراوی کورد ئەمیر حەسەن بێدەنگی
شکاند و دوای ٥ ساڵ وەستان لە کاری هونەری دوێنێ یەک شەممە نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی
بگەرێوە بڵاوکردەوە.
ئەم بەرهەمە نوێیە تێکست و میلۆدی ئاکام ئەحمەدە
و لەلایەن بورهانی حاجی عەلی تێکستەکان خوێندراوەتەوە و میکس و ماسترینگی ئەفشین
شوکوریەو لەدەرهێنانی بڕیار فەتاحە و بەرهەمی کۆمپانیای رۆژ پرۆدێکشنە.
ئەمیر حەسەن یەكێكە لەگۆرانی بێژە ناسراوەكانی
ساڵانی نەوەدەكانی سلێمانی و خاوەنی چەندین گۆرانییەو لەدایكبووی شاری سلێمانییە.
https://www.youtube.com/watch?v=GoKhMHCZQtQ&t=9s
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP