زۆرینه‌ی كه‌س له ئێستادا له دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین به‌هۆی ئه‌و سیستمه‌ی ژیانكردنه‌ی ئێستا هه‌یه، سه‌رقاڵی و توڕه‌بوون و سترێس و خه‌مخواردن به‌ته‌نها كار له په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناكات به‌ڵكو زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی ماسولكه‌ی دڵ زیاد ده‌كات.
به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی له زانكۆی" بایله‌ر" له ویلایه‌تی ته‌كساس ئه‌نجامدراوه و گۆڤاری" سایكۆلۆجی" بڵاویكردۆته‌وه كه تایبه‌ته به زانستی ده‌رونی تیایدا هاتووه بێ مه‌زاجی كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌بێت و كاریگه‌ریه‌كه‌ش كورت خایه‌ن نییه و كۆتایی نایه‌ت به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌لیكساندرا تیرا توێژه‌ری بواری ده‌رونییه و ئه‌كادیمیستێكی به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه‌یه باس له‌وه ده‌كات توڕه‌ی و خه‌مۆكی و بێزاری به‌تێپه‌ڕبوونی كات زیان به ماسولكه‌كانی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌وكاته‌ی مرۆڤ توشی دڵه‌ڕاوكێ ده‌بێت ئه‌وه لێدانه‌كانی دڵی زیاد ده‌بێت و ملوله‌كانی خوێنی ته‌سك ده‌بنه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP