پرۆفیسۆر ڕۆناڵد ئه‌لێكس پسپۆڕی بواری زانستی ڤایرۆسه‌كان باس له‌وه ده‌كات جۆرێك ڤاكسینی به‌هێز به‌ڕێوه‌یه كه توانای پاراستنی مرۆڤی هه‌یه له ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئه‌نفلۆنزا به‌یه‌كه‌وه و له‌ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك ساڵدا به‌رده‌ست ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی"ده‌یلی مه‌یل" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئه‌م مامۆستایه‌ی زانكۆی كاردیف له به‌ریتانیا ده‌ڵێت" پێم وایه له داهاتودا ڤاكسینێكی هاوبه‌شمان ده‌بێت دژی ئه‌نفلۆنزا و كۆرۆنا به‌یه‌كه‌وه و ئاسانتریش ده‌بێت بۆ هاوڵاتیان له یه‌ك كاتدا ڤاكسینێك بۆ دوو ڤاكسین وه‌ربگرن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی دوو ڤاكسین به‌جیا وه‌ربگرن"
كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك ڤاكسین له یه‌ك دانه‌دا كارێكی نوێ نییه و پێشتر له چه‌ند جۆرێك ڤاكسینی منداڵاندا ئه‌م ڕێگه‌یه تاقیكراوه‌ته‌وه به‌ڵام تاكه گرفت ئه‌وه‌یه كه ڤاكسینی كۆرۆنا پێویستی به پله‌یه‌كی ساردتر هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتن به‌راورد به ڤاكسینی ئه‌نفلۆنزا.
ئه‌كلیس ده‌شڵێت" پێویسته چه‌ندین پشكنینی سه‌لامه‌تی ئه‌نجامبده‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌م دوو ڤاكسینه به‌یه‌كه‌وه زیانیان نییه و پێشبینی ده‌كرێت هیچ گرفتێك دروست نه‌بێت به‌تایبه‌ت دوای به‌رهه‌مهاتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كه بوو به شۆڕشێكی نوێ له بواری پزیشكیدا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP