هێشتا مووشه‌كه چینییه‌كه له‌ده‌ست ده‌رچووه‌كه له‌جۆری Long March 5B به ئاسمانه‌وه‌یه و كاته‌كه‌ی بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌سه‌ر زه‌ویدا نزیك ده‌بێته‌وه، ناشتوانرێت بانرێت كه هات به‌ر كوێ ده‌كه‌وێت. له نوێترین زانیاری‌دا له‌سه‌ر مووشه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌كه‌ی چین كه خه‌ریكه له بۆشایی ئاسمانه‌وه دێته‌وه ناو به‌رگه‌هه‌وای زه‌وی، تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه كۆتایی دنیا نییه و پێشتریش رووداوی هاوشێوه روویداوه.
تۆڕی هه‌واڵی سی ئێن ئێن ده‌ڵێت چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه مووشه‌كه له‌ده‌ستده‌رچووه‌كه‌ی چین كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه بێته‌وه ناو به‌رگه هه‌وای زه‌وی، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه پاشماوه‌ی مووشه‌ك له بۆشایی ئاسمانه‌وه ده‌یده‌نه‌وه به زه‌ویدا و كۆتایی ساڵی رابردووش رووداوێكی هاوشێوه روویداوه.
جۆناسان ماكدویل زانای فیزیای گه‌ردوون له زانكۆی هارڤه‌رد رایگه‌یاندووه كه كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ر پاشماوه‌یه‌كی مووشه‌ك و مانگه ده‌ستكرده‌كان به‌سه‌ر زه‌ویدا كه نیگه‌رانیی دروست كردووه، به‌وجۆره نییه كه مه‌ترسییه‌كه‌ی لێك ده‌درێته‌وه و ئه‌وه كۆتایی دنیا نییه، چونكه زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌و پاشماوانه له به‌رگه هه‌وای زه‌ویدا ده‌سووتێن پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه سه‌ر رووی زه‌وی، به‌ڵام پارچه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ك مووشه‌ك ره‌نگه به‌رگه‌هه‌وا ببڕن و بتوانن بگه‌نه ناوچه ئاوه‌دانه‌كان.
كۆتایی ساڵی رابردووش یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پارچه له‌كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه‌كانی گه‌ردوون راسته‌وخۆ كه‌وته‌سه‌ر ویلایه‌تی لۆس ئه‌نجلۆس و سێنتڕه‌ڵ پاركی ئه‌مریكا له شاری نیویۆرك و دواتر كه‌وته ناو زه‌ریای ئه‌تڵه‌سییه‌وه، ئه‌وه‌ش كه له‌سه‌ر ئه‌م مووشه‌كه چینییه ئاشكرا بووه ئه‌وه‌یه قه‌باره‌كه‌ی نزیكه‌ی 20 تۆن ده‌بێت و به گه‌وره‌ترین ته‌نی گه‌ڕاوه بۆسه‌ر زه‌وی داده‌نرێت له ساڵی 1991 و نازانرێت به دیاریكراوی ده‌كه‌وێته كوێوه، به‌ڵام وه‌ك زاناكان ده‌ڵێن ئه‌مه كۆتایی دنیا نابێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP