دكتۆر منصف سلاوی سه‌رۆكی گه‌شه‌پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد له 11 ی مانگی 12 یه‌كه‌م بڕی ڤاكسینی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا بڵاوده‌كرێته‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ تۆڕی"CNN" سلاوی ئاشكرای كردوه ئه‌و كاته‌ی به فه‌رمی ڕێكخراوی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی به‌فه‌رمی ڕێگه بدات به كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌وه له ڕۆژی دواتر كۆمپانیاكه ڕاسته‌وخۆ ده‌توانێت به‌رهه‌مه‌كه‌ی بفرۆشێت و بڵاویبكاته‌وه.
ده‌شڵێت" پێشبینی ده‌كه‌م له 11 و 12 ی مانگی داهاتوو كۆمپانیاكان به فه‌رمی ڕێگه پێدان وه‌ربگرن و به‌مه‌ش دوای ئه‌و به‌رواره ڤاكسینه‌كان به‌رده‌ست ده‌بێت"
وه‌زیری ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكی" ئه‌لیكس عازار" ئاشكرای كردوه كه كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مه‌ریكی هاوشێوه‌ی ڤایزه‌ر سه‌رقاڵی وه‌رگرتنی ڕێگه‌پێدانی فه‌رمییه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی.
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان سه‌دان ملیۆن بڕ له ڤاكسینی كۆرۆنا داواكراوه و حكومه‌تی وڵاتان ئاشكرایان كردوه كه تیمی پزیشكیه‌كان له‌سه‌ره‌تاوه ڤاكسینه‌كه‌یان پێده‌درێت و دواتر ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووی ته‌ندروستیه‌وه كێشه‌یان هه‌یه و دواتر پێویست ده‌كات هاوڵاتیان چه‌ند مانگێكی دیكه بوه‌ستن هه‌تا بڕی دیكه‌ی ڤاكسینه‌كه ئاماده ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP