زانكۆی كۆیه‌ داهێنانێكی گرنگی پزیشكیی نمایش ده‌كات

زانست و تەکنەلۆژیا
07:36 - 2021-05-26

بۆ یەكەمین جار لەسەر ئاستی عیراق زانكۆی كۆیە رۆبۆتێكی پزیشكی پێشكەوتووی نمایش كرد كە لە توانایدایە كار ئاسانی تەواو بۆ فێرخوازان بكات. 

لەوبارەیەوە دكتۆر دەوەن حەوێزی سەرۆكی سكوڵی پزیشكی زانكۆی كۆیە رایگەیاند: ئەم ئامێرە لە توانایدایە كارئاسانی تەواو بۆ فێرخوازان بكات و بە تێوەی تیۆری و پڕاكتیكی سودی لێ ببینن.

وتیشی: لەم كاتەدا كە سەردەمی كۆرۆنایە دەستكەوتێكی گرنگە و یارمەتیدەرێكی باشە بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر نەخۆش.

ساڵی 2003 زانكۆی كۆیە لە لایەن سەرۆك مام جەلالەوە بەردی بناغەی دانراوە و چەندین بەشی گرنگی لەخۆی گرتووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP