نیو میلیار بەکارهێنەر لە لایەن ویندۆز دیفەندەرەوە ئەپارێزرێن

زانست و تەکنەلۆژیا
06:27 - 2021-06-04

ئەو سەردەمەی وا بۆ پاراستنی ویندۆز ناچار بوویت لە ئەنتی ڤایرۆس کەڵک وەربگریت بەسەر چووە. بە هاتنە ئارای ئەنتی ڤایرۆسی "ویندۆز دیفەندەر" کە بڕیارە ناوی بنرێ "مایکرۆسۆفت دیفەندەر"، ئیتر پێویست ناکات ئەنتی ڤایرۆس بکڕین.
 
ویندۆز دیفەندەر به هۆی ئەو سیستەمە ئەمنیه پێشکەوتووە وا هەیەتی، به دەسەڵاتێکی زۆرەوە ڤایرۆس و ئەو شتانەی وا زیانیان بۆ کۆمپیتەر و لاپتۆکانمان هەیه، دەستنیشان ئەکات و لەناویان ئەبات. "تانمای گاناچاریا" بەڕێوەبەری گشتی گرووپی توێژینەوەی ئەمنی Microsoft ATP، باس لەوە ئەکات کە ویندۆز دیفەندەر بڕی50%ـی سیستەمی ئەمنی ویندۆز دابین ئەکات.
 
ڕێژەی ئەو بەکارهێنەرانەی وا لە لایەن ئەم سیستەمەوە ئەپارێزرێن، نیو میلیارد کەسن. ویندۆز دیفەندەر لەو کاتەوەی وا کەڵکی لێ وەرئەگیرت وەڵامدەری پێداویستییه ئەمنییەکان بووە لە بەرامبەر هاکێر و ڤایرۆسەکاندا، بەڵام ئەمە به واتای ئەوە نییه کە سه‌رجه‌می  ڕەوشی ئەمنی جیهانی کۆمپیتەر و ئینتەرنێت دابین ئەکات. هەر بۆیه هێشتاش هەندێک لە بەکارهێنەران حەز ئەکەن لە پەنای ئەم ئەنتی ڤایرۆسەدا، لە سیستەمە ئەمنییەکانی‌تریش کەڵک وەرگرن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP