د. بەرهەم ساڵح: بڕینەوەی دارستانە سروشتییەكان تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و ژینگەیە

کوردستان
07:27 - 2021-06-04

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق دووپاتیدەكاتەوە بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و ژینگەیەو مایەی چاوپۆشی نییە

د. بەرهەم ئەحمەد سالح سەرۆك كۆماری عیراق لە پۆستێكدا لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوێتی: سەرباری لەشكرێشی وپێشێلكردنی سەروەری وشەڕ وئاوارە بوونی خەڵك، بڕینەوەی دارستانە سروشتیەكان لە هرور وباتیفا وناوچە سنووریەكانی كوردستان تاوانە دژ بە مرۆڤ وژینگە، مایەی چاوپۆشی نیە. 

دەشڵێت: ئەركمانە لە حكومەتی فیدراڵ وهەرێم هاوكاربین بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژی وتاڵانیە، وسزادانی تاوانكاران.
ماوەیەك توركیا وێڕای لەشكركێشییەكان بۆ نێو قوڵایی خاكی هەرێم لە هرور وباتیفا وناوچە سنووریەكانی كوردستان دەستكردوە بە بڕینەوەی دارستانەكان و شێواندنی سروشتی هەرێم

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP