حكومەتی هەرێم بۆ پەرلەمان: ئێمە نایەین ئێوە وەرن

کوردستان
15:37 - 2021-06-04

حكومەتی هەرێم بانگهێشتی دوو لیژنەی پەرلەمان  رەتدەكاتەوەو داوا دەكات لیژنەی چاكسازی لە لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوان و لیژنەی چاكسازی زیندانیانی سیاسی ئەوان چینە لایان.

رۆژان شەهید حەمەڕەش ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەوبارەیەوە نووسیەتی:"دوای بانگهێشتی لیژنەی چاكسازی لە لیستی شەهیدان و ئەنفالكراوان و لیژنەی چاكسازی زیندانیانی سیاسی بۆ ئامادەبوون لە (لیژنەی كاروباری شەهیدان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی ) لە پەرلەمانی كوردستان ئەمەیە وەڵامی حكومەت ئێمە ناتوانین بێین ئێوە وەرن .

ئەوەشی خستووەتەڕوو:"دیارە بیریان چووە ئەم حكومەت و حكومڕانییەی ئێستا  بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ئەنفالكراوان و ئازار و هاوارەكانی ناو زیندانی زیندانییە سیاسیەكانە  .

لەبەشێكی تری نوسینەكەیدا وتوویەتی:" وەزارەتی شەهیدان پێویستە نوێنەری كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بن، ئەگەر ناتوانن پێویست بە بوونی وەزارەتێك ناكات كە لەسەر مافی ئەو ماف خوراوانە ئیمتیازیان پێ بدرێت ئەو مافانەی هەیشیانە لەسایەی ئێوەوە والێیان وەردەگیرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP