ھەر کەسێک بە نایاسایی یاخود ناشایستە پلەیەکی وەرگرتبێت لێی وەرده‌گیرێتەوە

کوردستان
18:50 - 2021-06-10


سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا ھەموو وەزارەتەکانی راسپاردووە، بۆ ئەوەی وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەراندا بکەن و ھەر کەسێک بە نایاسایی یاخود ناشایستە پلەیەکی وەرگرتبێت، لێی وەربگیرێتەوە. ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، بە ئەنجامدانی ئەو کارە، داھاتێکی زۆر باش بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، یەکێک لە خاڵەکانی یاسای چاکسازی ئەوەیە، هەرکەسێک کە بە ناسایایی یاخود ناشایستە ھەر پلەیەکی وەرگرتبێت لە ھەر وەزارەتێک یاخود دامودەزگایەک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، پێویستە لێی وەربگیرێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ سەر ئەو پلەیەی کە شایستەیەتی.

وتیشی: ئێستاش ھەموو وەزارەتەکان راسپێردراون کە پێداچوونەوە بە دۆسیەی سەرجەم فەرمانبەراندا بکرێت و وەزارەتەکانیش بەردەوام کار لەو بارەیەوە دەکەن و بەشی زۆریان کاری خۆیان تەواو کردووە، کە سەرجەم فەرمانبەران تەواو بوون، ئەوکات لیژنەی باڵای چاکسازی بڕیاری لەسەر دەدات.

هاوکات ئەندامێکی لیژنەی داراییش دەڵێت، بە ئەنجامدانی ئەو کارە، داھاتێکی زۆر باش بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP