ئه‌م ئامێره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات بۆ چاره‌سه‌ری توشبووانی توندی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت

زانست و تەکنەلۆژیا
12:01 - 2020-11-24

ئیکمۆ (ECMO) کورتکراوەیExtracorporeal membrane oxygenation ناوی ئەو ئامێرەیە کە بەشێک لە تووشبووانی کۆرۆنا دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات بۆی ، کە بە شێوەیەکی کاتی کاری ئەندامەکانی دڵ و سییەکان دەکات ، ئۆکسجین و دوانەئۆکسیدی کاربۆن ئاڵوگۆڕ دەکات تا چارەسەری نەخۆشییەکە.

ئه‌م ئامێره‌ خوێن لە لەشەوە پاڵدەداتە "سییە دەستکردەکە" و ئەویش ئۆکسجین زیاد دەکات بۆ خوێنەکە و دوانەئۆکسیدی کاربۆن لادەبات، دواتر لەڕێی پەمپێک بە هێزێک وەک هێزی دڵ دەیگەڕێنێتەوە لەش "دڵی دەستکرد"


لە هەرێمی کوردستان بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا بەردەست نییە و ئەو ئامێرە جیایە لە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد کە تەنیا یارمەتی سییەکان دەدات بۆ هەناسە وەرگرتن و دانەوەی و لە کوردستان ئەویان هەیە لە نەخۆشخانەکان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP