ئاژانسی هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، ده‌ستگیركردنی 8 تیرۆرستی سه‌ربه تاقمی تیرۆرستی داعشى له سنووری پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند، كه به‌شدارییان له په‌لاماره‌كانی ئه‌و تاقمه بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه‌و برینداره تیرۆرسته‌كانشیان له‌نێو نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه چاره‌سه‌ر كردوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هه‌واڵگریی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ش كردوه، كه له هێرشێكی پێشوه‌خته‌دا، هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپراسیۆنێكیان بۆسه‌ر پاشماوه‌كانی تاقمی تیرۆرستی داعش له سنووری كه‌ركوك، ئه‌نجامداوه‌و 8 تیرۆرست له‌و ئۆپراسینه‌دا ده‌ستگیركراون.
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌و تیرۆرستانه، له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا، دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه به‌شدارییان له په‌لاماره‌كان بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان كردوه.
روونشیكردوه‌ته‌وه، كه ژماره‌یه‌ك له‌و تیرۆرسته ده‌ستگیركراوانه، دانیان به‌وه‌دا ناوه، كه ئه‌و برینداره تیرۆستانه‌یان له نێو نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه چاره‌سه‌ركردوه، كه له په‌لاماره‌كانیان یان له هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كاندا برینداربوونه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP