رۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرایكرد، ئیسرائیل له رێگهی بەرنامەی سیخوڕی ناسراو بە پێگاسۆس (Pegasus) سیخوڕی بهسهر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مهسرور بارزانی سهرۆكی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستانهوه كردوه.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی
ئەمریكی ئاماژهی بۆ ئهوهشكردوه كه، ناوی بەرهەم ساڵح لەناو ئەو لیستەدا بووە
كە لە 50 هەزار ناو پێكهاتوون و ئیسرائیل به ئامانجی كردون، بەڵام روون نییە كە دەستیان
كردووە بە سیخوڕیكردن لەسەر مۆبایلەكەیەوە یاخود نا یان تەنها هەوڵ دراوە.
رونیشكراوەتەوە، بەڵام
بە دڵنیاییەوە ناوەكەی لەناو ئەو لیستەدا بووە كە لە 3 سەرۆك و 10 سەرۆك وەزیران و
پاشادا بوونه كە ئامانجی بەرنامە سیخوڕییەكە بوون.
ئهو رۆژنامهیه باسی
لهوهشكردوه كه ئەپڵیکەیشەنە ئیسرائیلیەکە كه بە Pegasus ناسراوەو تایبەتە بە سیخوڕیکردن و گروپی NSOی ئیسرائیلی پەرەی پێداوە، ئەم ئەپە سیخوڕییە
دزەی کردووەتە ناو مۆبایلی سەرۆکی وڵاتان و کەسانی دیپلۆماسی و سەرۆکی حکومەتەکان
و خانەوادە شاهانەکانی وڵاتانی عەرەب و چالاکوانان و رۆژنامەنووسان.
به وتهی واشنتن پۆست، بە نەخشە ئەو وڵات و شوێنانە دهستنیشانكراون، کە
دزەیان تێدا کراوە، یەكێک لەوانەش عێراق و هەرێمی کوردستانە و دەڵێت کە بەرنامە سیخوڕییەکەی
ئیسرائیل دزەی کردووەتە ناو مۆبایلی کاربەدەستە کوردەکان، لەوانە مەسرور بارزانی سەرۆکی
حکومەتی هەرێم.
هەروەها باس لەوەش دەکات
کە کە بەرنامەکە دزەی کردووەتە نێو کەسانی نزیک لە سەرۆکی حکومەتیش لەوانە حەمدی
سنجاری راوێژکاری ئەمنیی سەرۆکی حکومەت.
ههر به وتهی ئهو رۆژنامهیه، ئیسرائیل له رێگهی ئهو ئهپهوه، سیخوڕی بهسهر مستهفا كازمی سهرۆك وهزیران و محهمهد حهلبوسی سهرۆكی ئهنجومهنی نوێنهرانی عیراقهوه كردوه.
دەشڵێت کە دزەکردنەکە
هەر ئەوانی نین بەڵکو کەسانی تریش هەن کە ئیسرائیل سیخوڕیی بەسەرەوە کردوون بەڵام
ناتوانرێت ناوەکانی پشتڕاست بکرێنەوە، بەڵام دڵنیاشن لەوەی کە ئەو کەسانە دەسەڵاتدارن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP