تەندروستی سلێمانی له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، زه‌نگی مه‌ترسی لێداو رایگه‌یاند، كۆرۆنای جۆری دەلتا لەتەشەنەكردنێكی خێرادایەو تەنها لە 24 سەعاتی رابردوودا، 8 تووشبووی ئه‌و ڤایرۆسه گیانیان لە دەستداوە.
د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد، كۆرۆنای جۆری دەلتا لە سلێمانی لە تەشەنەكردنێكی خێرادایەو لەماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 8 تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە بەپێی راگەیەنراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لەسەر ئاستی هەرێم هەزارو 78 حاڵەتی نوێی توشبوون بەكۆرۆناو 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەڤایرۆسەكە تۆماركراوه.
هاوكات، ته‌ندروستی دهۆكش، رایگه‌یاند، كه نه‌خۆشخانه‌كان پڕبوون له توشبووان به كۆرۆناو ژماره‌یه‌كی زۆری توشبوون له پارێزگاكه تۆمارده‌كرێت.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد، به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی توشبووان ئه‌گه‌ری گۆڕینی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی گشتیی بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP