به‌ئاماده‌بوونی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دهۆك و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی حزبی و حكومی ته‌رمی حاجی ئیبراھیم شاڵی له‌گۆڕستانی شاخكێ له‌دهۆك به‌خاكسپێردرا.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 29-7-2021 ئاراس محه‌مه‌د ئاغا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی چواری دھۆك به‌یاوه‌ری ھه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند به‌شداری كرد له به‌خاكسپاردنی حاجی ئیبراھیم شاڵی باوكی ھه‌ڤاڵ بڵند شاڵی سه‌رپه‌رشتیاری ده‌زگای میدیای بادینان، هاوكات ئه‌ندامی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن.
له وته‌یه‌كیشدا ئاراس محه‌مه‌د ئاغا له‌ده‌ستدانی حاجی ئیبراھیم خه‌ساره‌تێكی گه‌وره بۆ دھۆك و به‌تایبه‌تیش بۆ یه‌كیتی له بادینان له‌قه‌ڵمداو رایگه‌یاند، حاجی ئیبراھیم ھه‌ڤاڵی دێرینی مام جه‌لال بوو، تیكۆشه‌ری قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌بات بوو، ھه‌موو ژیانی ته‌رخانكردبوو بۆ دۆز‌و مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌سه‌روی ھه‌موویان رێبازی پیرۆزی یه‌كێتی.
وتیشی: هیوادارین جێگای حاجی ئیبراھیم كه‌سایه‌تی دیاری پارێزگای دھۆك به‌ھه‌شتی به‌رین بێت و خوای گه‌وره‌ش سه‌بووری ئه‌و خانه‌واده تیكۆشه‌ره بدات و دواناخۆشیان بێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP