به‌نداوی جروانه كه به‌كۆنترین به‌نداوی شوێنه‌واری له‌هه‌موو جیهان داده‌نرێت به دووریی پێنج كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی شێخانه‌وه.
ئه‌م به‌نداوه مێژووه‌كه‌ی سێ هه‌زار ساڵه، له‌سه‌رده‌می پاشا سه‌نحاریبی ئاشووری (681-705 ى پێش زایین) دروست كراوه. ئاسه‌واری ئه‌م به‌نداوه به درێژیی 280 مه‌تر و و پانیی 22 مه‌تر و به‌رزیی نۆ مه‌تر له‌سه‌ر زه‌وی لێی به جێ ماوه‌ته‌وه كه ئه‌مه ته‌نها ئه‌و به‌شه‌یه كه به چاو ده‌بینرێت، به‌ڵام ده‌كرێت به‌نداوه‌كه زۆر له‌وه‌ی كه باسی ده‌كرێت، گه‌وره‌تر و پانتر بێت، ئه‌گه‌ر بێت و كاری پشكنینی شوێنه‌واریی بۆ بكرێت.
جروانه، كه ته‌نها 10 كیلۆمه‌تر له شوێنه‌واری "خنس"ه‌وه دووره، به شێوازێكی ئه‌ندازه‌یی جوان و ڕێك‌وپێك دروستكراوه و نزیكه‌ی دوو ملیۆن پارچه به‌رد تێیدا به‌كار هاتووه و هه‌موو به‌رده‌كان له چیاكانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه‌وه ده‌رهێنراون و به شێوازێكی ئه‌ندازیاری و رێكخراو تاشراون و له‌سه‌ر و ته‌نیشت یه‌ك دانراون.
پرۆژه‌ی دروستكردنی ئه‌م به‌نداوه ده‌كرێت به گرنگترین پرۆژه‌كانی سه‌رده‌می سه‌نحاریبی ئاشووری دابنرێت كه به ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگ به به‌رده‌وامی كاری تێدا كراوه تا ته‌واو بووه .
به گوته‌ی شوێنه‌وارناس كۆڤان ئیحسان ئه‌م شوێنه‌واره بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی1845 له لایه‌ن شوێنه‌وارناسی بیانی (له‌یارد)ه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و له‌باره‌یه‌وه نووسیویه.
به‌ڵام ئه‌و شوێنه‌وارناسه نه‌یزانیوه كه ئه‌م شوێنه‌واره به چ مه‌به‌ستێك دروست كراوه، له پاش له‌یارد چه‌ند شوێنه‌وارناسی تری وه‌ك (تر‌و دان جان) و (لێهمان هاپت) سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه
له‌باره‌ی ناوی جروان، یان جروانه شوێنه‌وارناسان دوو بۆچوونیان هه‌یه یه‌كه‌مینیان كه له چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی عه‌ره‌بییه‌وه هاتووه، ده‌ڵێ جروانه به‌ناوی مهجرایهكی ئاو هاتووه، واتا مهجرایهك هه‌بووه به‌ناوی جروانه كه پڕ ئاو بووه و بووته هۆی به پیت و بهرهكهتبوونی ناوچه‌كه.
بۆچونی دووه‌م ده‌ڵێ له زمانی كوردیدا وشه‌ی چروان هه‌یه كه به واتای جراندن یان چراندن هاتووه و به‌و شوێنه‌ی كه به‌نداوه‌كه لێی دروست كراوه گوتراوه كه شوێنێكی پڕئاو و سه‌وزایی بووه بۆ له‌وه‌ڕی ئاژه‌ڵ.
ئێستا جروانه بووه‌ته جێی له‌وه‌ڕی مه‌ڕوماڵات. بێجگه له ده‌ستكارییه مرۆییه‌كان، كه‌مته‌رخه‌میی حكومه‌ت و به‌رپرسه شوێنه‌واری و گه‌شتوگوزارییه‌كان وای كردووه ئه‌م ناوچه‌یه كه سه‌رده‌مانێك ناوچه‌یه‌كی پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ت و سه‌وزایی بووه، ببێته ده‌شتێكی وشك كه هێچ جۆره خزمه‌تگوزارییه‌كی نییه و پشتگوێ خراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP