له ماوه‌ی رابردوودا ووڵاتی رواندا ئامێزی بۆ ركابه‌ریه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا بۆ یاری تۆپی باسكه كردبووه ، تیایدا له یاری كۆتایی جامه‌كه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی كۆتدیڤوار و هه‌ڵبژارده‌ی تونسی هه‌ڵگری نازناوه‌كه روبه‌روی یه‌كتر بوونه‌وه، له‌م یارییه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به ئاستێكی به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وتن.. له كۆتاییشدا به جیاوازی ته‌نها سێ خاڵ و به ئه‌نجامی 78 خاڵ به‌رامبه‌ر به 75 خاڵ هه‌ڵبژارده‌ی تونس شكستی به كۆتدیڤوار هێنا و بۆ دووه‌مجار له‌سه‌ر یه‌ك جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP