حكومه‌تی هه‌رێم: نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كان ده‌بێت باج بده‌ن

تەندروستی
07:29 - 2021-09-07

حكومەتی هەرێم رایگەیاند: دەبێت لەمەودوا نەخۆشخانە تایبەتەكان باج بدەنە حكومەت و باجەكەش نەكەوێتە سەر هاووڵاتیان.

حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە كە دەبێت لەمەودوا نەخۆشخانە تایبەتەكان باج بدەنە حكومەت، بەپێی راگەیەنراوەكە: دەبێت لەمەودوا نەخۆشخانە تایبەتەكان باج بدەن، بەڵام باجەكە نەكەوێتە سەر هاووڵاتیان.

رونیشیكردوەتەوە: دەبێت باجەكە هەمووی نەخۆشخانە تایبەتەكان بیدەن و نرخی دەرمان و چارەسەریش لەسەر هاووڵاتیان زیاد نەكرێت.
ئەو بڕیارەی حكومەت بۆ دانانی باج لەسەر نەخۆشخانە تایبەتەكان لەكاتێكدایە كە دوێنێش بڵاویكردەوە كە باج دەخەنە سەر ئەو ریستۆرانت و كافێیانەی 4 ئەستێرەو زیاترن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP