قەڵغانی پشتیوانی ئاشتی نێودەوڵەتی بەخشرا بە خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

کوردستان
19:40 - 2021-09-16

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦-٩-٢٠٢١، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك) پێشوازیكرد لەوەفدێكی باڵیۆزانی گەنجان و ژنانی عەرەبی نێودەوڵەتی بەسەرۆكایەتی دكتۆر ئەمەل كەحلە و وەفدی یاوەری. 

لەو دیدارەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئاماژەی كرد بە بەرنامەی یەكێتی بۆ خزمەتكردن بەگەنجان و ژنان و چین و توێژە جیاوازەكان، بەتایبەت باوەڕی نەگۆڕی یەكێتی بەتواناكانی ژنان و رۆڵبینینیان بەتایبەت لەجومگە سیاسییە هەستیارەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی دا. 

وەفدی میوان پیرۆزبایی گرتنەدەستی ئەركی سەرپەرشتیكردنی مەڵبەندی سلێمانییان لەخاتوو شاناز كرد و قەڵغانێكی تایبەتیان پێشكەش كرد كە كۆنگرەی باڵیۆزانی گەنجان و ژنانی عەرەبی نێودەوڵەتی و دامەزراوەی ئەمەل بۆ رێكخستن و توێژینەوە و كاری كۆنگرەكان، دەیبەخشێتە سەد لە كەسایەتییە باشترین و كاریگەرترینەكان لەمیسر و نیشتمانی عەرەب بۆ پشتیوانی ئاشتی نێودەوڵەتی و جیهانی.

هەر لەو دیدارەدا، تاوتوێی شێوازی بەستنی كۆنگرەیەك كرا لەشاری سلێمانی كەپرۆژەیەكی نیشتمانی یە بۆ پێكەوەژیان و ئاشتەوایی لە عێراق و  ٢٢ وڵاتی عەرەبی تێیدا بەشداردەبن و بڕیارە لەژێر دروشمی (مرۆڤ بون هاوبەشی لەنیشتمان كۆمان دەكاتەوە) بەڕێوەبچێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP