قائیمقامی سلێمانی برینداره‌كانی كێشه‌كه‌ی تووه‌سپی به‌سه‌ركرده‌وه و راشیگه‌یاند، نوسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌رهێڵن بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی به هاوڕێیه‌تی عوسمان ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی به‌كره‌جۆ، به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌وهه‌واڵپرسینی باری ته‌ندروستییان، برینداره‌كانی كێشه‌كه‌ی گوندی تووه‌سپی به‌سه‌ركرده‌وه.
دوای هه‌واڵپرسینی باری ته‌ندروستییان پێی راگه‌یاندن لایه‌نه ته‌ندروستییه به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستاون و هه‌رچی پێویست بێت كردوویانه.
سه‌باره‌ت به كێشه‌كه‌ش قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد كه "نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی و ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌سه‌رهێڵن بۆئه‌وه‌ی به‌ته‌واوی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت".
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی لایه‌نه ئه‌منییه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستیشیكرد، كه به ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێكردوه‌و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌شی بۆ برینداره‌كان خواست.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP