هه‌رچه‌نده رۆژانه گوێبیستی سووده ته‌ندروستییه‌كانی خۆشاو و شه‌ربه‌ته فرێشه جیاجیاكان و كاریگه‌رییه ئیجابییه‌كانی بۆ جه‌سته‌و ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌بین، به‌ڵام له توێژینەوەیەكی ئاژانسی گشتیی تەندروستیی فەڕەنسیدا، ئاشكرا بوه كه خۆشاو(شه‌ربه‌ت)ه، شیرینەكانی وه‌ك، خۆشاوی فرێشی میوە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە بەڕێژەی 18 - 22% زیاتر دەكەن.
له توێژینەوەكەدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌كراوه كه، ڕەگەزەكانی میوە دەكرێت پاڵنەری سەرەكی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە بن و هەمان كاریگەریی خراپی كۆكاكۆلایان هەیە، له‌به‌ر ئه‌وه هۆشدا داوه له خواردنه‌وه‌ی خۆشاوه شرینه‌كان.
ئەنجامی زانستیی ئه‌و توێژه‌ینه‌وه‌یه، لە كەیسی 101 هەزار كەس سه‌رچاوه‌ی گرتوه، كە 79%یان ژن بوون.
دكتۆرە ماتێلد توفیر یه‌كێك له سەرپەرشتیارانی توێژینەوەكە له‌و باره‌یه‌وه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردوه كه، "مەبەست ئەوە نییە دەست لەخواردنەكان هەڵبگیرێت بەڵكو ئاژانشە تەندروستییەكان ئامۆژگاری ئەوە دەكەن كەمترین شەربەت و گیراوە بخورێتەوە لە رۆژێكدا".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP