به‌پێی میدیاكانی سوید، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له شاری یۆتۆبۆری سوید روویداو به‌هۆیه‌وه زیاتر له 25 كه‌س ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی "تی.تی." سویدی بڵاویكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له یه‌كێك له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له شاری یۆتۆبۆری روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 25 كه‌س گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، ته‌قینه‌وه‌كه سه‌عات 5ی به‌یانی به‌كاتی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته روویداوه و به‌هۆیه‌وه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه.
خزمه‌تگوزاری فریاكه‌وتنی ناوچه‌كه‌ش رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك شوقه‌ی ناوچه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه زیانیان پێگه‌یشتووه‌ته‌وه و تا ئێستاش هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه.
ته‌له‌فزیۆنی سوید باسی له‌وه كرد، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون، برینه‌كانیان سووكه و ژماره‌یه‌كیشان باری ته‌ندروستییان جێگیر نییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP