رەوتی سەدر: گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانمان بەدەستهێناوە

عێراق
10:25 - 2021-10-11

نوسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئاشكرایكرد، رەوتەكەیان لە هەڵبژاردنەكەی 10ی تشرینی یەكەمدا زیاتر لە 80 كورسی بەدەستهێناوە بەو پێیەش رەوتی سەدر دەبێتە گەورەترین فراكسیۆن لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق.

ئیبراهیم جابری، بەڕێوەبەری نوسینگەی موقتەدا سەدر لەلێدوانێكدا رایگەیاند، رەوتەكەیان سەركەوتنی گەورەی تۆماركردوەو تاوەكو ئێستا 80 كورسی مسۆگەر كردوە، لەگەڵ جیاكردنەوەی دەنگەكانیش پێشبینی دەكەن ئەو ژمارەیە زیاتر بەرزببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، بە بەدەستهێنانی 80 كورسی پەرلەمان رەوتی سەدر دەبێتە گەورەترین فراكسیۆن لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق.

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان كاندیدەكانی رەوتی سەدر لە زۆرینەی بازنەكانی بەغدا دەنگی یەكەمیان بەدەستهێناوە، هەروەها لەبەسڕەو كەربەلاو زیقار و چەند پارێزگایەكی دیكەش زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێناوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP