له‌ سنووری نه‌ینه‌وا سێ‌ خانمه‌ كاندیدی هاوپه‌یمانی كوردستان بۆ په‌رله‌مان سه‌رده‌كه‌ون

عێراق
16:30 - 2021-10-11


لەسنوری پارێزگای نەینەوا سێ كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان بۆ پەرلەمانی عیراق سەركەوتنیان بەدەستهێنا.

غەیاس سورچی كارگێری مەڵبەندی نەینەوای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: لەسنووری بازنەكانی پارێزگای نەینەوا سێ كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان كە هەرسێكیان ژنن و یەكێتین سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.

وتیشی: لەبازنەی 1ی نەینەوا ئەحلام رەمەزان فەتاح كاكەیی بە 4910 دەنگ سەركەوتوە، هەروەها لەبازنەی 2ی نەینەوا رۆنزا زیاد سەیدو بەگ بە 5840 سەركەوتنی بەدەستهێناوە بۆ پەرلەمان.

لەبارەی كاندیدی سێیەمیش كە سەركەوتنی بەدەستهێناوە، وتی: لەبازنەی 4ی نەینەواش عەزیزە عەبدولعەزیز كامل بریڤكانی زیاتر لە 6 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی كێشەی تەكنیكی كۆمسیۆنەوە كە ئێستا ئەنجامەكان لەلاەین كۆمسیۆنەوە راگەیەنراوە 3241 دەنگی بۆ هەژماركراوە، بۆیە وەك هاوپەیمانی كوردستان سكاڵامان لەكۆمسیۆن تۆماركردوە.

غەیاس سورچی راشیگەیاند: لەلایەن كۆمسۆنیشەوە پێمانڕاگەیەنراوە كە ئەوەی رویداوە بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە بووە، بەڵام ئەو كاندیدەش بۆ پەرلەمان سەردەكەوێت و بەوەش هاوپەیمانی كوردستان لەسنوری پارێزگای نەینەوا 3 كاندیدی سەردەكەوێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP