عێراق هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیی پێشكه‌وتو ده‌دات

عێراق
07:28 - 2021-10-13


عێراق له‌ هه‌وڵدایه‌ تەکنەلۆژیای سه‌ربازیی پێشکەوتو بەدەستبهێنێت، له‌و بواره‌شدا به‌ نیازی کڕینی فڕۆکەو سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەتووه‌.  

له‌و باره‌یه‌وه‌، لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، بەئاژانسی هەواڵی ره‌سمی عێراقی ڕاگەیاندوە، حکومەت لەڕێگای وەزارەتی بەرگرییەوە، دەستیكردوه‌  بە هەوڵه‌كانی بۆ به‌ده‌ستهێنانی تەکنەلۆژیای جەنگی پێشکەوتو کردوە، لەشێوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان‌و هەر بابەتێکی تر کە خزمەت بەدامەزراوەی سەربازیی عێراقیی بکات.

سەبارەت بەکڕینی فڕۆکەی جەنگی نوێ، وته‌بێژه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی گشتی هێزه‌كان چه‌كداره‌كان رایگه‌یاندوه‌ كه‌، هیچ گرێبەستێکی نوێ بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگییی لەئارادانییە، جگە لەو گرێبەستەی پێشتر لەگەڵ ئەمریکا ئیمزاکراوە".

ئاشکراشیکردوە، دەیانەوێت سیستەمی بەرگری ئاسمانیی پێشکەوتوو لەفەڕەنساو چەند وڵاتێکی تر بکڕن.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕونیکردۆتەوە، لەگەڵ چەند وڵاتێکدا بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگیی فرە ئەرک کە بتوانێت خزمەتی هێزە ئەمنییەکان بکات، دەستیان بەگفتوگۆ کردوە، ئەوە جگە لەکڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی‌و پێشخستنی هێزی دەریایی.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP