کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو وێستگانەی كه كێشهیان ههبوه له ناردنی ئهنجامهكانی دهنگدان بهشێوهی ئهلیكترۆنی ژماردنهوهی دهستیان بۆ دهكرێت.
لهو بارهیهوه، حەسەن سەلمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندن و پەیوەندییە جەماوەرییەکان لە کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، رایگەیاند، بڕیارە کۆمسیۆن ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی 12 ھەزار و 228 وێستگەی دەنگدان بکات، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا، کە ئەنجامی ئەو وێستگانە لەگەڵ ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکان رانەگەیەندراوە.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، وەک قۆناغی یەکەم ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەکانی 498 وێستگەی دەنگدان لە ھەردوو بەری رەسافە و کەرخی شاری بەغدا دەکرێت، کە ئەنجامەکانی ئەو وێستگانە بەشێوەی ئەلیکترۆنی رەوانەی کۆمسیۆن نەکراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP