سەدر: سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق نەخۆرهەڵاتی و نەخۆرئاوایی دەبێت

عێراق
06:54 - 2021-10-14

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر سەبارەت بەپێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق رایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی داهاتو نە خۆرئاوایی و نەخۆرهەڵاتی دەبێت ، بەڵكو شكۆ و هێز بۆ وڵات دەگەڕێنێتەوە.

سەدر لە تویتێكدا كەلە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نوسیویەتی، " ناكرێت ئاشتی گەل لە نیشتمانەكەماندا بشێوێندرێت، ئەو  تەنها گرنگی بە سەلامەتی هاوڵاتیان و عێراق دەدات.

هاوكات داواشیكردووە هەموان دان بەخۆیاندا بگرن و بەرژەوەندی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەندیە تایبەتەكانیانەوە.

سەرۆكی رەوتی سەدر ئەوەشی ئاشكراكردوە، ئەوان بە پێی یاسا شەڕی دژ بە گەندەڵی دەكەن  و سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراقیش نە خۆرهەڵاتی و نە خۆرئاوایی دەبێت ، بەڵكو شكۆ و هێز بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP