هێزە سیاسیە شیعەكان جگە لە سەدر ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەكەنەوە

عێراق
07:02 - 2021-10-14

لەراگەیەندراوێكی هاوبەشدا هەریەك لە هێزە سیاسییە شیعیەكان كە فەتح و دەوڵەتی یاساو عەسائیب ئەهل حەق و كەتائیبی حزبوڵا و ژمارەیەك رەوتی دیكەن،  كۆدەنگیەكیان لەژێر ناوی "هەماهەنگی هێزە سیاسییەكان" راگەیاندو تێدا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەران رەتدەكەنه‌وە.

ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن، بە مەبەستی مسۆگەركردنی پرۆسەی دیموكراسی و متمانە و بەدیهێنانی پابەندی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە لەلایەن مەرجەعی باڵای ئاینیەوە داوا دەكرێت، جەخت لەسەر هەڵبژاردنێكی ئازاد و ئارام و دادپەروەرانە دەكەینەوە، 
ئەوەشیانخستەڕو، بەمەبەستی پشتگیریكردنی پرۆسەی دیموكراسی و پاكی هەڵبژاردنەكان چەندین تێبینی تەكنیكیمان پێشكەش بەكۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان كردوەو بەڵێنی چارەسەریشمان لەلایەن كۆمسیۆنەوە پێدراوە.

ئەوەشیانخستەڕوو، كە ئەوان ناڕەزایەتی خۆیان دژی ئەو ئەنجامانە ڕادەگەیەنن و بەهیچ جۆرێك قبوڵی ناكەن و هەموو  ڕێوشوێنێكی پێویست دەگرنەبەر وەك خۆیان دەڵێن بۆ ڕێگریكردن لە دەستكاریكردنی دەنگی دەنگدەران.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP