له سنووری كه‌ركوك، هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، 3 كه‌سیان به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌كانی ده‌زگای هه‌واڵگریی فیدراڵ، له گه‌ڕه‌كی كۆماری قه‌زای خورماتو، هێزێكی لیوای 3ی سه‌ربه فیرقه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرای وه‌زاره‌ته‌كه، سێ كه‌سیان به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردوه، هه‌روه‌ها ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌رو ئه‌و كه‌ره‌سته تایبه‌تانه‌ی كه به‌كارده‌هێنرین بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و مادده هۆشبه‌رانه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP