له‌ سنووری كه‌ركوك و ئه‌نبار دوو تیرۆرست ده‌ستگیركران

عێراق
13:22 - 2021-10-20


شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق دەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی داعشی لە سنوری کەرکوک و ئەنبار راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاندوە: لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی وەزارەتی بەرگری عیراق توانیویانە تیرۆرستێک لە قەزای حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکوک دەستگیربکەن و هاوکات لە خاڵی پشکنینێک و لەکاتی هەوڵدان بۆ چونە ناو قەزای فەلوجە تیرۆرستی دووەم دەستگیرکراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە کەهەردوو تیرۆرستەکە سەربە گروپی تیرۆرستی داعشن و داواکراون بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP