دوای زیاتر له‌ساڵێك له زیندانیكردنی مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری یه‌كێك له چالاكوانانی بادینان ئازادكرا.
له‌و باره‌یه‌وه پارێزه‌ر ره‌مه‌زان ئه‌رتیسی ئه‌ندامی گروپی پارێزه‌رانی خۆبه‌خشی زیندانیانی بادینان به رایگه‌یاند: مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری ئازادكراوه‌و پاش كه‌مێكی تر ده‌گاته‌وه دهۆك.
وتیشی: ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی پێیان خۆشبووه له شوێنێكی تایبه‌ت چاویان پێی بكه‌ویت و پاشان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ دهۆك.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنی دادگای هه‌ولێر سزای ساڵێك زیندانی كردنی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی سزادانه‌كه‌ی له زیندان ته‌واوكردبو ئازاد كرا.
مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری له مانگی ئایاری (2020) به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی بێ مۆڵه‌ت له‌دهۆك ده‌ستگیركراو كه‌مێك پێش ئێستا له‌هه‌ولێر ئازادكرا‌و گه‌ڕایه‌وه دهۆك.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP