رۆژنامەنوسێك: توركیا چه‌كی كیمیاوی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌كارهێناوه‌

کوردستان
16:28 - 2021-10-20


رۆژنامەنوسێكی بەریتانیای ئاشكرای كرد كه‌، چەندین بەڵگە بەردەستن دەیسەلمێنن توركیا لە هەرێمی كوردستان چەكی كیمیایی بەكارهێناوە .

داواش ده‌كات، وه‌فدێكی لێكۆڵینه‌وه‌ بنێردریته‌ ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ستیڤ سوئینی رۆژنامەنوسی بەریتانی و بەرپرسی رۆژنامەی "مۆرنینگ ستار" بڵاویكردووەتەوە، چەندین بەڵگە دەیسەلمێنن توركیا چەكی كیمیایی لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بەكارهێناوە، یەكێك لەو بەڵگانەش ئاسەواری بەجێماوە لەسەر جه‌سته‌ی كەسانێك كە لە ئەو ناوچانە بوون.

وتیشی، بەڵگە گەلێكی دیكە هەن، لەوانەش كاریگەری چەكی كیمیایی لەسەر سروشتی ئەو ناوچەیه‌ی تێیدا بەكاری هێناوە.

ئەو رۆژنامەنوسە داوا ده‌كات، دەستبەجێ رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بە تایبەتی رێكخراوی قەدەغەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ بنێرن و سەردانی ئەو ناوچانەی هەرێمی كوردستان بكەن كە توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تێیاندا ئەنجام داوە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)و (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات)، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ڵمانیاش، ئاشكرایان كردوه‌، كه‌ توركیا، دژ به‌ كورد چه‌كی كیماوی به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP