ماڵپه‌ڕی " verywellhealth" هه‌ندێ جۆری خواردنی دیاریكردوه كه پێویسته هه‌ركه‌سێك دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین بیانخوات، جه‌ختشیده‌كاته‌وه كه هه‌ركه‌سێك ڤاكسین وه‌ربگرێت ده‌بێت به‌هه‌مو جۆرێك له‌خواردنی خێرا‌و مادده‌ی كحولی دوربكه‌وێته‌وه.
یه‌كه‌م: میوه و سه‌وزه
یارمه‌تی به‌هێزكردنی سیستمی به‌رگری جه‌سته ده‌دات و ڕێگه به جه‌سته ده‌دات باشتر به‌ره‌نگاری نه‌خۆشییه‌كان ببێته‌وه به‌تایبه‌ت میوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند به ڤیتامین C كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات خانه‌كانی خرۆكه‌ی سپی خوێن زیاتر به‌رهه‌مبهێنێت، كه شه‌ڕی توشبون و نه‌خۆشییه‌كان ده‌كات.
دوه‌م: گوێز
گوێز سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ڤیتامین و كانزاكانه كه پشتگیری سیستمێكی به‌رگری ته‌ندروست ده‌كه‌ن و دڵ ده‌پارێزن و یارمه‌تی نه‌هێشتنی هه‌وكردن ده‌ده‌ن، جگه له‌گوێزیش، باده‌م و چه‌ره‌زاته‌كان پێویسته له‌دوای به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌وه بخورێن.
سێیه‌م: ماسی چه‌ور
ماسیه‌كان وه‌ك سه‌له‌مون كه پڕن له ڤیتمامینی ئۆمیگا- 3، چه‌وری دڵ ته‌ندروست ده‌كه‌ن و ده‌توانن هه‌وكردنی جه‌سته كه‌مبكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها هۆكارێكن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاری خوێن.
چواره‌م: سوپی مریشك
سوپی مریشك خه‌سڵه‌تی دژه هه‌وكردنی هه‌یه كه یارمه‌تیده‌ره بۆ له ده‌ستدانی ئه‌و نیشانانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه‌دا هاتون، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گێزه‌ر و پیاز و كه‌ره‌ویزی تێدابێت، هه‌ریه‌كه‌یان كانزای بنه‌ڕه‌تی وه‌ك پۆتاسیۆم و ئاسن دابین ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: ئاو
ئاو به‌جۆرێك پێویسته كه شه‌ڕی خانه و نه‌خۆشییه جیاوازه‌كان مسۆگه‌ر ده‌كات، بۆیه پێویسته قه‌ره‌بوی ئه‌و شله ونبوانه بكرێته‌وه كه له‌كاتی نه‌خۆشیدا به‌فیڕۆ چون، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیی پشتگیریكردنی سیستمی به‌رگری و پێكهێنانی دژه ڤایرۆسه‌كان ده‌دات له‌دوای به‌كارهێنانی ڤاكسین.
شه‌شه‌م: گوێچكه ماسی
گوێچكه ماسی له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینی زینك، ده‌بێته هۆكار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌خۆشیه‌كان و یارمه‌تی به‌رهه‌مهێنانی پرۆتینی زیاتر بۆ شه‌ڕی دژ به‌كۆرۆنا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP