فیلمی سینه‌مایی دارگوێز نمایش ده‌كرێت

کلتور
11:47 - 2021-11-03


سەعات 7 ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3-11-2021  لە سینەما سالمی شاری سلێمانی بۆ یەكەمین جار فیلمی سینەمایی ئێران بە ناوی دارگوێز نمایش دەكرێت.

فیلمەكە باس لە نەهامەتی و چەرمەسەرییەكانی خەڵكی سەردەشت دەكات كاتێك لە ساڵانی هەشتاكان لەلایەن رژێمی سەدامەوە كیمیاباران دەكرێن. 

محەمەد حسێن مەهدەویان دەرهێنەری فیلمەكەیە و ساڵی 2019 وەك باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەكتەر خەڵاتی ڤێستیڤاڵی نێودەوڵ‌تی فەجری ئێرانی وەرگرتووە و بۆ كەمینجارە كە ئەو فیلمە لە هەرێمی كوردستان نمایش دەكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP