نوێترین خزمەتگوزاری واتسئاپ بێ‌ ئینتەرنێت كار دەكات

زانست و تەکنەلۆژیا
18:23 - 2021-11-06


تۆڕی كۆمەڵایەتی واتسئاپ  (WhatsApp) نوێترین خزمەتگوزرای خۆی ئاشكراكردو رایگه‌یاند، كە بەبێ‌ هێڵی ئینتەرنێت ‌و بێ‌ مۆبایلی زیرەك به‌شداربووانی ده‌توانن بۆ ماوەی 14 رۆژ سوود له‌ ئه‌پلیكێشنه‌كه‌ وه‌ربگرن.

به‌پێی هەواڵێكی ماڵپەریGSmarena" بە كارهێنەرانی ئاپڵیكەیشنی (WhatsApp) دەتوانن سود لە خزمەتگوزارییەكی نوێ وەربگرن كە بریتیە لە بەكارهێنانی پەیوەندییەكان بەبەكارهێنانی مۆبایلێكی زیرەك و بەبێ ئەوەشی بەسترابێت بە هێڵەكانی ئینتەرنێتەوە.

رونشیكردوه‌ته‌وه‌، پێویستە ئامێری بەكارهێنەر دوا ڤێرژنی واتسئاپی لەسەر هەردوو سستەمی (IOS و Android)ی لەسەربێت.
شێوازی بەكارهێنانی بەرنامەكەیش بەم شێوەیەیە، یەكەمجار دەچیتە سەر لیستی (Linked Devices) پاشان هەڵبژاردنی ئەو هەڵبژاردە نوێیەی كە بۆی زیاد كراوە، ئەویش بریتییە لە (Multi-Devices Beta) لەگەڵ هەڵبژاردنی تەواوی ئەو بەستەرانە دادەخرێنەوە كە بەستراونەتەوە بە ئاپلیكەیشنەكەوە.

ئاماژە بۆئەوەشكراوە ماوەی چەند مانگێكە كۆمپانیای مێتا كار لەسەر پەرەپێدانی وەتسئاپ دەكات بۆ ئەوەی بەكارهێنەرانی بتوانن هەژماری كەسی خۆیان بەكاربهێنن لە ئامێرێكی ترەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ هێڵی ئینتەرنێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP