وەزیری تەندروستی هه‌رێمى كوردستان : هیچ پێشنيارێك بۆ داخستنی خوێندنگەكان نییە

تەندروستی
11:02 - 2021-11-07

كه‌ناڵى كه‌ركوك

دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هیچ پێشنيارێك بۆ داخستنی خوێندنگەكان نییە و دەبێت سەرجەم مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن. 
دكتۆر سامان بەرزنجی دوای كردنەوەی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە له‌ كۆنفڕانسێكدا وتى ، هیچ پێشنيارێك نییە بۆ داخستنی خوێندنگەكان و دەبێت تاوەكو 1ی 12ی 2021 مامۆستایان ڤاكسین وەربگرن، یان دەبێت هەفتانە پشكنین بكەن.
رونیشیكردووەتەوە، هەروەها تاوەكو 1ی 1ی 2022 دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانیش ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەربگرن، هەموو مامۆستا و فەرمانبەران ئاگادار دەكەنەوە كە سەردانی سەنتەرەكانی پێدانی ڤاكسین بكەن.
سەبارەت بە لێكۆڵینەوەكان لەسەر گیان لەدەستدانی مامۆستاكەی شاری سلێمانی دوای دوو هەفتە لە وەرگرتنی ڤاكسین وەزیری تەندروستی وتی، ئەوە یەكەم حاڵەتە لە هەرێمی كوردستان و لیژنەیەك سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP