چین بەم کارەی دەبێ مەبەستی چیبێت بەرامبەر ئەمریکا

زانست و تەکنەلۆژیا
14:04 - 2021-11-09

وێنە سەتەلایتيەکان ئەوە نیشاندەدەن چین خەریکی دروستکردنی چەن تەنێکە لە شێوەی کەشتییە جەنگیەکانی ئەمریکا كه‌ لە بیابانی ئەو وڵاتە لە باکوری رۆژئاوای چینیانگ دەردەکەوێت

وێنەکان لەلایەن کۆمپانیای ماکساری ئەمریکی بۆ تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان گیراوە، ئەوە نیشان دەدات کە چین هاوشێوەی سیستەمی سەربازی ئەمریکای دروست کردوە کە دوو کەشتی جەنگی و فڕۆکەهەڵگرێک لەخۆ دەگرێت.

بەپێی دامەزراوەی هەواڵی هێزی دەریایی ئەمریکا، تەنەکان وا دروست کراون بۆ ئەوەی وەک ئامانجی سەربازی بەکاربهێنرێن کە سوپای چین لە راهێنانەکانیاندا دەیکەنە ئامانج.

وانگ وێنبین، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاندوە، کە هیچ وردەکارییەك دەربارەی تەنەکان نازانێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP