لیژنه‌ی قه‌یرانی ته‌ندروستیی لە کەرکوک وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنای بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کردە ناچاریی.
بەپێی فەرمانێكی کارگێڕی کە ئەمڕۆ (14ی تشرینی دووەمی 2021) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و له‌لایه‌ن راكان جبوری سه‌رۆكی شانه‌وه‌كه‌وه ئیمزاكراوه ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه كه، پاڵپشت به بڕاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی و به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا، بڕیاردراوه كه سه‌رجه‌م ده‌سته و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵا و ئه‌كادیمی پابه‌ندبكرێن به به‌كارهێنانی ڤاكسین، هه‌ر به‌رپرسێكیش له كه‌رتی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه نه‌توانێت ڤاكسین وه‌ربگرێت پێویسته به راپۆرتی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی بیسه‌لمێنێت.
جه‌ختشكراوه‌ته‌وه كه، سه‌رۆكی زانكۆ یاخود راگری كۆلێژ یان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده له‌كاره‌كانیان دورده‌خرێنه‌وه ئه‌گه‌ر ڤاكسینی كۆرۆنا وه‌رنه‌گرن یاخود به راپۆرتی پزیشكی نه‌یسه‌لمێنن كه ناتوانن ڤاكسین وه‌ربگرن.
روونشیكراوه‌ته‌وه كه، بڕیاری وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌ماوه‌ی 30 رۆژدا ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش به‌دواداچونی ورد له‌وباره‌یه‌وه ده‌كه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP