كێشه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كۆچبه‌ر له‌سه‌ر سنووری پۆڵه‌نداو بیلاروس، كه بووه‌ته هۆی گرژیی و ئاڵۆزییه‌كی زۆری په‌یوه‌ندییه‌كانی بیلاروس و ئه‌وروپاو سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه، لای خۆیه‌وه پۆڵه‌نداش توركیای له تێوه‌گلان به‌و كه‌یسه تۆمه‌تبار كرد.
له‌و باره‌یه‌وه، پۆڵه‌ندا هێڵی ئاسمانیی تورکیا (تورکیش ئێرلاین)ی بە گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بیلاڕووس تۆمەتبار كردوه‌و، وەزیری دەرەوەی تورکیاش داوای لە هاوتا پۆڵەندییەکەی كردوه وه‌فدێكی تەکنیکی رەوانەی ئه‌نكه‌ره بکات بۆ لێکۆڵینەوە لەو تۆمه‌ته.
ئاژانسی ره‌سمی تورکیا له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌كانی له وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی رایگەیاندوه، مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رۆژی چوارشەممە 10ی تشرینی دووەمی 2021 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ، زبیگنیو راو، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا قەیرانی کۆچبەرانیان لە سنووری پۆڵەندا-بیلاڕووس تاوتوێکردوه کە هێشتا بەردەوامە.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژەی بۆئەوەكردوه، هەرچەندە کێشەکە کێشەیەکی تاکلایەنانە نییە، بەڵام خەمبارن كه تورکیا و هێڵی ئاسمانیی تورکیا لەو كه‌یسه تۆمه‌تبار كراوه.
چاوش‌ئۆغڵو، ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە کە باس لە رۆڵی هێڵی ئاسمانیی تورکیا دەکەن لە گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بیلاڕووس.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتوویەتی: "پێویستە زانیاری راست بدرێت بە رای گشتی و داوای لە هاوتا پۆڵەندییەکەی کردووە بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو تۆمەتانە وه‌فدێكی تەکنیکی رەوانەی تورکیا بکەن".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP