بۆ شایستەی دارایی جوتیاران 99 ملیار دینار ته‌رخانده‌كرێت

ئابوری
08:02 - 2021-11-20

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند:  قۆناغێكی تری شایستەی دارایی جوتیاران بۆ بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ خەرجدەكرێت.

عەلا جبوری وەزیری بازرگانی عیراق رایگەیاند: 99 ملیار دیناری تر بۆ شایستەی دارایی جوتیاران تەرخانكراوەو چاوەڕێد وەزارەتی دارایی دەکەن پارەكە بگوازێتەوە سەر حسابی وەزارەتەكەیان بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر جوتیاراندا.

ئەوەشی رونكردوەتەوە: ھەماھەنگییەكان لەگەڵ وەزارەتی دارایی بەردەوامە بە مەبەستی گواستنەوەی بڕێكی تری شایستەی دارایی جوتیاران بۆ سەر كۆمپانیای دانەوێڵە بە مەبەستی تەواوكردنی بڕی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2021.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP