ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت دیارده‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك له‌كاتی رووداوه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان زیادیكردوه، داواش له حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌كات، به زووترین كات پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵگرتنی چه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكات.
عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان له لێدوانێكى تايبه‌تدا رايگه‌یاند؛ ئێمه وه‌ك لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له په‌رله‌مانی كوردستان داوامان له حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردووه، به‌زووترین كات پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌كارهێنانی چه‌ك له هه‌رێم ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن، تاكو هه‌مواربكرێته‌وه.
وتیشی: ناردنی ئه‌و پرۆژه‌یاسایه له‌كاتی خۆی دواكه‌وتووه و ده‌بوو زووتر ئاراسته‌ی په‌رله‌مان بكرێت، به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌شارێكی وه‌ك هه‌ولێر دیارده‌ی به‌كارهێنانی چه‌ك له‌كاتی رووداوه‌كان زیادیكردووه.
عه‌بدولناسر ئه‌حمه‌د راشیگه‌یاند: راسته كوشتن و تاوان به ئامێره‌كانی دیكه رووده‌دات، به‌ڵام زۆربه‌یان به چه‌ك ئه‌نجامده‌درێن ، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كانه‌شی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به‌كارده‌هێندرێن، بێ مۆڵه‌ت و نایاسایین، بۆیه پێویسته له رێگای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌كارهێنانی چه‌ك، سنوورێك بۆ ئه‌و دیارده‌یه و كه‌مكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان دابنرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ناوخۆی په‌رله‌مان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌مواكردنه‌وه‌ی ئه‌ویاسایه جگه له‌وه‌ی ده‌بێته هۆی، به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، له هه‌مانكاتدا هاوكاری هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كات بۆ زووتر دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، چونكه له‌كاتی تۆماركردنی مۆڵه‌تی ئه‌و چه‌كه‌ی به هاووڵاتیان ده‌درێت، جۆری چه‌ك و ئه‌و فیشه‌كه تۆمارده‌كرێت كه به‌كاری ده‌هێنێت و كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه ده‌زانرێت كه خاوه‌نه‌كه‌ی كێیه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP