سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ره‌خنه‌ی توندی له شێوازی به‌ڕێوه‌به‌ردنی توركیا گرت و رایگەیاند، تورکیا وڵاتێکی هەژار نییە، بەڵام بە جۆرێک ئیدارەدراوە ئێستا نزیکە لە داڕمان و پێویستە هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بچێت.
هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په لە ئه‌ژماری خۆی تویتەر،جه‌ختیكردوه كه،: تاکە شتێک پێداگریی لەسەر بکرێت، پێویسته ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بێت لە تورکیا، ئەوەش بۆ تەلقیندانى ئەو کەسانەی تورکیایان فرۆشتوه.
داواشیكردوه، لەسەر سندووقەکانی دەنگدان، خەڵکی تورکیا وانەیەک بدەنە ئەو کەسانەی وڵاتەکەیان گەیاندوه‌تە ئەم ڕۆژە.
ده‌میرتاش پییوایه، دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دۆخەکە بە تەواوی لە تورکیا بەرەو باشبوون دەچێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP