حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به دابه‌شكردنی 11 هه‌زار و 141 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر میراتگرانی شه‌هیدو ئه‌نفالكراوان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، به بڕیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 11 هه‌زار 141 پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌س وكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و جینۆساید و زیندانیانی سیاسی و رزگاربووانی شاڵاوی ئه‌نفال له سنوری پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه دراوه كه وردبینیی ته‌واو كراوه و دڵنیابونه‌ته‌وه له بونی مه‌رجه‌كانی ته‌رخانكردنی زه‌وی تیایاندا، كه ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه ده‌بێت، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكده‌هێنرێت و نوێنه‌ری هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری تیادا ده‌بێت .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP