ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبه‌ش له‌كه‌ركوك خاپور كردنی 5 مۆڵگه‌ی تیرۆریستانی داعشی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری رۆخانه ناسراو به وادی شای له خوارووی داقوق راگه‌یاند.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ژووری ئۆپراسیۆنی كه‌ركوك، هێزێكی پێكهاتوو له سوپا و پۆلیسی ئیتیحادی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له ناوچه‌كانی وادی شای ئه‌نجامداوه و ده‌ستیان گرتوه به‌سه‌ر چه‌ند مۆڵگه و حه‌شارگه‌یه‌كی داعش.
هه‌ر له‌میانی ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا، 5 مۆڵگه‌ی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه و خاپوریان كردوه، هاوكات ده‌ستیش به‌سه‌ر 5 بۆمبی چێنراودا گیراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP