بانكی نێودەوڵەتی: تا ساڵی 2050 عیراق 20%ی سەرچاوە ئاوییەكانی ئێستای لەدەستدەدات

عێراق
08:34 - 2021-11-25

بانكی نێودەوڵەتی ، هۆشداری دەدات لە گۆڕانكاری كەشوهەوا لەعیراق و رایدەگەیەنێت، تا ساڵی 2050 بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە عیراق 20%ی سەرچاوە ئاوییەكانی ئێستای لەدەستدەدات.

لەراگەیەنراوێكدا سارۆج كومار جها، بەڕێوەبەری هەرێمی فەرمانگەی خۆرهەڵاتی بانكی نێودەوڵەتی رونیكردوەتەوە، پێویستە "دۆسیەی ئاو" پرسی سەرەكی عیراق بێت بۆ دانیشتوانەكەی كە لەئێستادا 40 ملیۆن كەسی تێپەڕاندوە، بۆیە ئەگەر رێكاری گونجاو نەگیرێتەبەر لە 30 ساڵی داهاتودا عیراق 20%ی سەرجەم سەرچاوە ئاوییەكانی ئێستای لەدەستدەدات.

ئاماژەی بەوەشكردوە، لەئێستادا سێ لەسەر چواری خاكی عێراق كە ناوچەكانی دانیشتوانی تێدایە، ئاوی سازگاریان بەشێوەیەكی پێویست بۆ دابیننەكراوە  وبەدەستیان ناگات.
هاوكات بەڕێوەبەری هەرێمی فەرمانگەی رۆژهەڵات لە بانكی نێودەوڵەتی باسی لەوەشكردوە، كێشەی ئاو لەعێراق لەكاتێكدایە تێكڕای داهاتی نیشتیمانی ئەو وڵاتە 4%  لەدەستداوە ، بۆیە كەمی ئاو مەترسی ئەوەی لێدەكرێت ببێتە هۆی ئاوارەبونی زۆرەملێ بەتایبەت لە باشوری عیراق.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP