دوای دڵنیابوونه‌وه له ده‌ركه‌وتنی گۆڕاوێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناو بڵاوبنه‌وه‌ی له چه‌ند وڵاتێك، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا چه‌ند داوا له هاووڵاتیان ده‌كات په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ڤاكسین و پابه‌ندبن به رێنماییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقدا هاتوه، كه پێویسته هاوڵاتیان په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ڤاكسین و پابه‌ندی بڕیار‌و راسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بن و ده‌مامك ببه‌ستن و دووره‌په‌رێزی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزن و نه‌چنه شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان.
داواشی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حكومی و ئه‌هلییه‌كان كردوه، رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی جێبه‌جێ بكه‌ن و رێگا نه‌درێت به هیچ كارمه‌ند و هاوڵاتییه‌ك بچنه فه‌رمانگه‌كانه‌وه تا به‌ڵگه‌نامه‌ی وه‌رگرتنی دوو ژه‌می ڤاكسین یان پشكنینی نوێی كۆرۆنا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
هاوكات هانی سه‌رجه‌م زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌دات كه هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بن به‌جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی نیشتمانی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وام بكرێت و ته‌ندروستی خوێندكاران و ده‌سته‌ی مامۆستایان پارێزراو بێت.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داواشی له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه ئاسمانی و میدیاكان كردوه، هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ته‌ندروستیی گرنگی پابه‌ندبوون به رێكاره خۆپارێزییه‌كان و له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی توشبوون به كۆرۆنا هاوڵاتیان بچنه نه‌خۆشخانه‌كان و چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP