هه‌وڵ ده‌درێت وه‌زیرانی ته‌ندروستی گروپی جی حه‌وت كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له سه‌باره‌ت به جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجام بده‌ن كه به ئۆمیكرۆن ناسراوه.
له‌و روه‌وه حكومه‌تی بریتانیا رایگه‌یاند، ده‌ستیان به ئاماده‌كاریكردووه به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی وه‌زیرانی ته‌ندروستی گروپی جی حه‌وت.
حكومه‌تی بریتانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، له‌ئێستادا ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی وه‌زیرانی ته‌ندروستی حه‌وت وڵاتی خاوه‌ن به‌هێزترین ئابوری و پیشه‌سازی جیهان كه به‌گروپی جی حه‌وت ناسراوه، ئه‌ویش وه‌كو هه‌وڵێك بۆ تاوتوێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دواین جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به ئۆمیكرۆن ناسراوه.
ئاماده‌كارییه‌كانی به‌ریتانیا دوای ئه‌وه ده‌ێت كه له‌هۆڵه‌ندا پشكنین بۆ 61 گه‌شتیار كراوه‌و 13 كه‌سیان توشی جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنابوونه كه به ئۆمیكرۆن ناسراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP