ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی مێژووی کۆنی کورد بەڕێوەچوو

کلتور
06:26 - 2021-12-01

ڕۆژی سێ شەممە  ٣٠/١١/٢٠٢١ لەهۆڵی هوتێل چوارچرا لەهەولێری پایتەخت، ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی (مێژووی کۆنی کورد)،لە نوسینی د.جەمال رەشیدو د.فەوزی رەشید،وەرگێڕدرا بۆسەر زمانی ئینگلیزی و بڵاو کرایەوە.
لە سەرەتای ساڵی ۲۰۲۱وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دوای ئەوەی  لەکۆبونەوەیەک لەگەڵ ڕێکخراوی(هاند ئۆف هێڵپ)داوایان کرد ئەو کتێبە وەربگێڕنە سەر زمانی ئینگلیزی وچاپی بکەن.
 بە ئامادەبونی حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان و  ژمارەیەک لە ڕۆشنبیران وچین وتوێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگا ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی(مێژووی کۆنی کورد)ئەنجام درا.
وەزارەتی ڕۆشنبیری لە پلانی دایە ساڵانە ٥۰ کتێب ئەو کتێبانەی پەیوەستن بە کلتووروکەلەپووری کوردی کە ڕەهەندی نیشتمانی ونەتەوەییان هەیە وەربگێڕدرێنە سەر زمانە زیندووەکانی دونیا.
ئەم کتێبەش دەبێتە سێ یەمین زنجیرە کتێبی ئەو پڕۆژەیە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP